چه‌كدار بێت يان بێ چه‌ك، هه‌موو تيمه تايبه‌ته‌كانمان راهێنانێكى گشتگير له‌لاى ئێمه وه‌رده‌گرن. تیمەکانمان تواناى دەستنیشانکردنی هه‌ر سيناريويه‌كیان هەیە كه ئه‌گه‌رى مه‌ترسيداری هەبێت و هەروەها پێشبگرن لە هەر کارێکی نەخوازراو پێش ڕودانی.
پرۆگرامی مەشقپێکردنی پاسه‌وانان و تیمەکانمان له كۆمپانياى تندورە له‌ميانه‌ى مانگى يه‌كه‌مى كاركردنیان تەواو دەکرێت، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ئه‌م خواسته ده‌گۆرێت به‌جياوازى شوێن. بابەتەکانی به‌رنامەی مەشق و راهينانی سکوریتی بۆ تیمەکانمان ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه: ته‌كنه‌لۆژياى ئاسايشى سه‌ره‌كى و پێشكه‌وتوو، لێكولينه‌وه‌كان، نووسينى راپۆرته‌كان، تا‌كتيكى ده‌وريه‌كان، چۆنیەتی به‌كارهێنانى چه‌ك و رێكاره‌كانى فرياكه‌وتن. هەروەها سەرپەرشتیارەکانمان بۆ شوێنە تایبەتاکان جۆرێكى دياريكراوی مەشق و راهینانیان پێدەکرێت وه‌كو: كه‌رتى تايبه‌ت، فرۆكه‌خانه، ئوتوموبيلى زرێپوشكراو يان پاسه‌وانى چه‌كدار، كه خوولى زياتر وه‌ربگرن بۆ فێربوونى كارامه‌ييه پێويسته‌كان بۆ ئه‌م پيشه ئاسايشيانه‌ى تايبه‌ت.
خووله‌كانمان بۆ راهينانى پاراستن و پاسەوانی پێشكه‌وتوو ديزانكراون بۆئەوەی پاسه‌وانەکان شاره‌زايى ته‌واوى ئاسايشىان هه‌بێت. راهێنان ته‌نها يارمه‌تى کارمەندی تازه دامه‌زراو نادات بۆ ده‌ربازبوون له تاقيكردنه‌وه‌ى کاری پاسەوانی، به‌ڵكو هه‌روه‌ها يارمه‌تيان ده‌دات له فێربوونى زياترى كارامه‌ييه‌كانى پێويستى ئاسايشی بۆ کاروباری رۆژانه‌ى خاوەن پرۆژەو هاوبەشەکانمان.