كۆمپانياى پڵنگی سوور بۆ پاسەوانی، كۆمپانيايه‌كى سه‌ركرده‌يه لە پێشکەشکردنی خزمه‌تگوزارى پێشوه‌خته بۆ سه‌لامه‌تى و پاراستن بە نوێترين ته‌كنه‌لۆژياى زيره‌ك بە باشترین تیمی شارەزا کە رێگه ده‌دات خاوەن پیشەکان و هاوبەشەکانمان تەنها جه‌خت له‌سه‌ر كاره سه‌ره‌كيه‌كانيان بكه‌نه‌وه.
ئێمه تۆرێكى گه‌وره‌مان له تيمه مه‌يدانيه‌كان له عێراق/ هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه بۆ خزمه‌تكردنى كۆمه‌لگاكان و خاوەن پیشە و هاوبەشە نێوخۆييه‌كانمان. ئێمه شانازى ده‌كه‌ين به 20 ساڵ هەبونی ئەزمون و شاره‌زايى فراوان له بوارى سه‌لامه‌تى و پاراستن له گروپى جياجيادا له كه‌رته پسپۆريه‌كاندا، له‌نێوانيشياندا بانكه‌كان، نێرده دبلۆماسييه‌كان، باڵيوزخانه‌كان، ماڵ و كۆمپانياكان، دامه‌زراوه‌كان، چاودێرى ته‌ندروستى، خانووبه‌ره بازرگانيه‌كان،كۆمپانياكانى نه‌وت و غاز‌و كارگه‌كان .. هتد.
سه‌ره‌راى كاره سه‌ره‌كيه‌كانى له بوارى سه‌لامه‌تى و پاسەوانیدا، كۆمپانياى تندورە بۆ پاسەوانی گروپێكى جياجياى خزمه‌تگوزاريه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات، وه‌كو راهێنانه‌كان و ئاسايشى رووداوه‌كان و راوێژكارييه ئاسايشيه‌كان و كارگێرى مه‌ترسيه‌كان و خزمه‌تگوزاريه‌كانى چاودێرى ناوه‌ندى و هه‌موو راهێنانه‌كانى سه‌لامه‌تى.
لای ئێمە هيچ ئه‌ركێك گه‌وره‌تر نيه له خزمه‌تكردن و پاراستنى سەلامەتی و سکوریتی كۆمه‌ڵگاكان و تاكه‌كان.
ئامانجمان ئه‌وه‌يه كه پاراستن و ئاسايش بۆ هاوبەشەکانمان دابين بكه‌ين له‌رێگه‌ى خزمه‌تگوزاريه‌كى تايبه‌ته‌وه كه بگونجێت له‌گه‌ڵ داخوازيه تاكيه‌كانيان، له كۆتاييدا سه‌لامه‌تى و ئاسايشى هاوبەشەکانمان و باڵه‌خانه‌كانیان و گشت خه‌ڵك له گرنگترين كاره له‌پێشينه‌كانمانه.
له‌به‌ر ئەزمون و شاره‌زاي تەواومان و کارمەندانی شاره‌زاى رێگه‌پێدراو به‌ته‌واوه‌تى، ديدمان ئه‌وه‌يه كه ببينه سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ركرده بۆ باش‌ترين تيمه‌كانى ئاسايش و پاراستن له ولاتدا. ئێمه به‌په‌رۆشه‌وه پابه‌ندين به پێشكه‌شكردنى چاره‌سه‌رى پاراستن و ئاسايشى كواڵيتى به‌رز و خزمه‌تگوزراى جيا به‌تێچوويه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌و ڕه‌وا. ئێمه خزمه‌تگوزراى سه‌لامه‌تى و ئاسايشى پيشه‌ييانه‌و كواليتى به‌رز (ديزاينكراو) پێشكه‌ش ده‌كه‌ين به‌مه‌به‌ستى تێپه‌راندنى پێشبينيه‌كانى هه‌ر هاوبەشێک. هەموو کارمەندەکانمانپێکهاتوون لەو کەسانەی کە له به‌هاكانمان و ئامانجه‌كه‌مان تێده‌گه‌ن و ده‌يانه‌وێت يارمه‌تيمان بده‌ن بۆ به‌ده‌ستهينانى سکوریتی هاوبەشەکانمان.
ئێمه وەکوو کۆمپانیاو تاک پێش هه‌موو شتيك رێز له ڕاستگويى و ده‌ستپاكى و خۆنه‌ويستى و پرۆفێشناڵی و رێزگرتنى ئالۆگوركراو ده‌گرين. ئێمه بارودۆخی په‌سه‌ندكراوو پڕ له سه‌ختيه‌كان بۆ کەرمەندەکانمان دابين ده‌كه‌ين كه تێيدا ده‌كرێ له‌رووى كه‌سايه‌تيه‌وه گه‌شه بكه‌ن. به‌رپرسياريه‌تى هه‌ڵده‌گرين به‌رامبه‌ر هاوبەشەکانمان و کارمەندەکانمان له‌ميانه‌ى به‌جێگه‌ياندنى به‌لێنه‌كانمان و به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامه‌كان و هه‌وڵدان بۆ پێشكه‌شكردنى باش‌ترين خزمه‌تگوزراى پاراستن و پاسەوانی.
Businesswoman