TSC سکوریتی و پاسه‌وانى ڕاهێنراو و چارەسەری سکوریتی پێشکەشی هۆتێل و بانکەکانتان دەکات بۆ پاراستن و سەلامەتی هابەش و کریارەکانتان و هاوکاری کردنی میوانەکانتان بۆ بەسەربردنی کاتێکی ئارام سەلامەت لەکاتی مانەوەیان لەلای ئێوەدا، ئێمە هەمان خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەین بۆ هەموو شوێنە تایبەتەکانتان هەروەها بۆ رۆژانی پشوو.

ئێمه‌ دڵنياتان دەکەینەوە کەوا هەر پاسەوان یاخود سەرپەرشتیارێکتان بۆ دەنێرین ئه‌وا کارمەندێکی پسپۆرو بە ئەزمون و دەست پاک و به‌رپرسياره‌، ده‌كرێ پشتى پێ ببه‌سترێ له‌ بوارى ئاسايشى هوتێل و بانکەکاندا.

بینای هوتێل و بانکەکان و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ريان و گه‌راجى وه‌ستانى ئوتومبيله‌كان ئامانجى ئاسانن بۆ تاوانباران، به‌لام پسپۆرانى ئاسايش و پاراستنی کۆمپانیاکەمان به‌شێوه‌يه‌كى دروست راهێنراون بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئەم جۆرە بارودۆخ وكێشانه‌دا.

تيمى ئاسايشى –هوتێل و بانک- لاى ئێمه‌ گه‌ره‌نتى پاراستنى هەموو کارماندەکانتان و باڵه‌خانه‌كانتان و کەل و پەلەکانتان ده‌كەن به‌شێوه‌يه‌كى تەندروست و سەلامەت لە دژى هه‌ر پەلاماردانێک یان چوونەژورەوەیەکی ڕێگە پێنەدراو.

تيمى پاسەوانانی کۆمپانیاکەمان ده‌توانن پێداويستيه‌كانى ئاسايشى شوێنەکەت به‌سه‌ركه‌وتوويى دابين بکەن وەکو(چوونه‌ژووره‌وه‌ی سەرەکی، کۆگاکان، گه‌راجى ئوتومبيله‌كان و بەشەکانی ناوەوە و دەرەوەی باڵه‌خانه‌كان). ئێمه‌ پاسه‌وانى رێگه‌پێدراومان هه‌يه‌ ده‌توانن بيست و چواركاتژمێر دەوریە بکەن و چاودێرى شوێنەکان بکەن بە سیستەمیكامێره‌كانى CCTV و بەکارهێنانی سیستەمی ئاگادارکردنەوە و هەروەها بەرپەرچی هەر کارێکی نەخوازراو بدەنەوە.

هەروەها كۆمپانياکەمان هه‌ڵده‌ستێت به‌ پشکنینی پاراستن بۆ ده‌ستنيشانكردنى باشترين رێگا بۆ سکوریتی بالەخانەکەت. ئه‌مه‌ خزمەتگوزاریەکی بێ بەرامبەرە وكارێكى يه‌كجار گرنگه‌ بۆ گه‌ره‌نتيكردنى كاره‌كانت و دياريكردنى هه‌ر خالێک كه‌ ده‌بێته‌ مايه‌ى كێشه‌ بۆت. سەرپەرشتیارێکی تيمى تايبه‌ت ده‌نێرين بۆ شوێنه‌كه‌ت كه‌ به‌رده‌ست ده‌بێت 24 كاتژمير له‌ رۆژداو حه‌وت رۆژ له‌ هه‌فته‌دا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل هه‌ر مه‌ترسيه‌ك و به‌رێوه‌بردنى پاسه‌وانه‌كان.

تیمەکانمان هه‌ڵده‌ستن به‌ دانانی سيسته‌مێكى تۆكمه‌ بۆ كونترولكردنى گه‌يشتن و چونەژورەوەی هه‌موو سه‌ردانيكاران و شوفێرانى گه‌ياندن و كرێكاران و كارگێرى و کارمەندان و هەروەها ‌پێشكه‌شكردنى كارته‌كان و ناسنامه‌و تۆماركردنى چوونه‌ژووره‌وه‌و ده‌رچوون له‌ باڵه‌خانه‌.

پرۆسەی ئێمە

چۆن کار دەکەین؟

  • خزمەتگوزارییەکەت هەڵبژێرە
  • دەست نیشانكردنی جاوپێکەوتن
  • پارەی خزمەتگوزارییەکەت بدە
  • چێژ لە ژیان ببینە لەگەڵ هەبونی پاسەوانی تایبەتت
ئێمە لێرەین ٢٤ کاتژمێر بۆ تۆ

خزمەتگوزاریەکانمان ٢٤ کاتژمێر بەردەستە