كۆمپانياى پڵنگی سوور باشترین خزمه‌تگوزارى سه‌لامه‌تى باوه‌رپێكراو پێشكه‌ش ده‌كات کەوا (سەلامەتی له ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان، فرياكه‌وتنى سه‌ره‌تای، پلانی چۆلكردنی فریاگوزاری، ئاماده‌باشى بۆ كاره‌ساته‌كان وهه‌ڵسه‌نگاندنى سه‌لامه‌تی) لەخۆ دەگرێت به‌تايبه‌ت بۆ ژينگه‌ى كاره‌كه‌ت.
سه‌ره‌راى پاسه‌وانى، تيمى سه‌لامه‌تى تايبه‌ت لە کۆمپانیاکەمان ژماره‌يه‌ك خزمه‌تگوزارى سه‌لامه‌تى پێشكه‌ش ده‌كات له‌نێوانيشياندا جۆرى جياواز له پاراستن له ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان و يارمه‌تى پزيشكى بۆ ده‌ستنيشانكردنى سه‌رچاوه‌ى ئاگره‌كه، سيسته‌مى ئاگاداركردنه‌وه، نەخشەی ئاشكراكردنى ئاگره‌كان و ده‌كرێ ته‌كنه‌لۆژياى كوژاندنه‌وه‌ى پێشكه‌وتوو به‌كاربێت بۆ سنوورداركردنی زيانه‌كان.
راهێنانى سەلامەتی دابين دەکەین بۆ کارمەندانی سه‌لامه‌تى کۆمپانیاکەمان به‌پێى ستانداردی جیهانی و پێوه‌ر و یاساکانی سه‌لامه‌تى ناوخۆيى. دەتوانین خولی ڕاهێنانی سەلامەتی پێشکەس بە کارمەندانی هاوبەشەکانیشمان بکەین لە شوێنی کارکردنی خۆیان.