كۆمپانياى پڵنگی سوور تیمی پلاندارێژەری سکوریتی دابين ده‌كات بۆ كومه‌لێكى فراوان له کۆڕ و کۆبونەوە گشتى و تايبه‌تيه‌كان کەوا ئەمانە لەخۆدەگرێت (به‌ستنى كۆر بۆ كه‌سايه‌تيه تایبەتەکان، هەموو هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه‌یان، ڤيستيڤاله‌كان، ئاهه‌نگه‌كانى موسيقا و گردبوونه‌وه‌ى تايبه‌ت). تیمەکانمان سالانێك ئەزموون و شارەزاییان لە بەڕێوەبردنی سکوریتی کۆڕ و کۆبونەوەکان هه‌يه به‌شێوه‌يه‌كى نموونه‌يى کە بگونجێت له‌گه‌ڵ داخوازيه‌كانت و بووجه‌ى کارەکەت. تيمه‌کانمان ئەزموونی تەواویان هەیە لە دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و سەلامەت بۆ میوان و کارمەندەکانتان، هەروەها هەڵدەستن به شيكردنه‌وه‌و دانانی پلانه‌كانى سەلامەتی بۆ شوێنی کۆبونەوەکانی تايبه‌ت به‌خۆت، له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنى قه‌باره‌و سروشت و شوێنه‌كه‌ى، دواى ئه‌مه پلانێكى سەلامەتی گشتگيرت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه به‌رنامه‌يه‌كى ئاسايشى دياريكراو ده‌ستنيشان ده‌كات بۆ گه‌ره‌نتی بەرێوەچونی کۆبونەوەکە بە سەلامەتترین و ئارامترین شێوە. تیمەکانمان شارەزان لە چۆنیەتی هەڵسوکەوتکردن و يارمه‌تيدانى میوانان و چۆنیەتی کۆنترۆلکردنی ئاژاوەگێری لەکاتی کۆڕوکۆبونەوەکان و هێنانەدی کەشێکی ئارام بۆتان. له بارودۆخى ده‌ركه‌وتنى هه‌ر كێشه‌يه‌ك تیمەکانمان ئه‌و په‌رى ئاماده‌باشيان تێدايه بۆ مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵيدا به هێواشى و چالاكييه‌وه.
تیمەکانمان ده‌توانن ئه‌م ئه‌ركانه‌ى خواره‌وه ئه‌نجام بده‌ن: