ئەرکی پاراستن و سکوریتی کێڵگەو کۆمپانیاکانی نه‌وت & غاز لە کاری پێشینەی کۆمپانیای پڵنگی سوورە . هه‌ميشه نه‌وت و غاز سه‌رچاوه‌ى زينده‌كى بووينه بۆ ووزه له عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، سه‌ره‌نجام پاراستنى شوێن و کەمپاکانی نه‌وت و غاز (شوێنه‌كانى بيرلێدان، رێگا‌و بازگەکانی چوونەژورەوە، گۆره‌پانه‌كانى هێله‌كانى بۆرى، شوێن و کەمپە دووره‌كان) كارێكى يه‌كجار گرنگه. لە دیدی ئێمە تەنها پاراستنى خێوه‌تگاكان و بینایەکانگرنگ نین به‌ڵكو هه‌روه‌ها پاراستنى بنچينه‌كان و کارمەندان و هەموو کەلوپەلەکان کاری لەپێشینەی ئێمەیە .
كۆمپانياى پڵنگی سوور بۆ پاسەوانی شاره‌زاييه‌كى فراوانى چەندان ساڵی هه‌يه له بوارى سه‌لامه‌تى و ئاسايشدا له گەل کۆمپانیاکانی نه‌وت و غازدا، هەروەها پێشەنگە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری سەلامەتی و سکوریتی بە چه‌نده‌ها جۆر ته‌كنه‌لۆژياو زانستی سەردەم له ئەگەری هەبوونی هەر مەترسیەک و سیناریۆێک، ئێمه مەشق و راهێنان بە تیمەکانمان دەکەین بۆ بەرەنگاربونەوە و لە ئەستۆگرتنی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو لە ٢٤ کاتژمێردا. کۆمپانیاکەمان متمانه‌و باوه‌رپێكراوە له‌لايه‌ن حكومه‌ت و زۆرێك له كۆميته‌كان و کۆمپانیاکان،
هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رى ئاسايشى و به‌رێوه‌بردنى ته‌واوى مه‌ترسيه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌ين له ئاسته‌كانى ناوخۆيى و هه‌رێمى و نێوده‌وله‌تيدا بۆ هه‌موو جومگەکانی شوێنی کارکردنت، له‌نێوانياندا (H2S ، هەرەشەو پەلاماردانی ده‌ره‌كى، پلانى چۆلكردنى شوێن لەکاتی فریاگوزاری، سيسته‌مى ژوورى كۆنترول و هاتن و چوون، کێشەکانی دانيشتوانى ناوخۆيى و سیستەمی پشکنین لە بازگەکانی چوونەژورەوە ). ئێمه گه‌ره‌نتى سەلامەتی و پاراستنی هەموو جومگەکانی پرۆژەکانتان دەکەین بۆ ئەوەی کارمەند و مولک و سەروەت و سامانتان پارێزراو بێت و کارەکانتان بە ئاسودەی جێبەجێ بکەن.