هەموو كارمةندانى کۆمپانیاکەمان کەسانی شارەزاو خاوەن مۆڵەت و بیمە کراون، وه بە ڕاهێنانی تونددا تێدەپەڕن بۆ ئەوەی بتوانن بەرزترین کوالێتی خزمەتگوزاری و پاراستن پێشکەش بکەن. جا ئەگەر پێویستت بە یارمەتی هەبێت بۆ پاراستنی شوێنی کار یان بۆنە یان ئۆفيس یان موڵکی نیشتەجێبوون یان مارکێت یان شوێنی بیناسازی یان کێڵگەی نەوت و گاز یان ئۆفیس/باڵەخانەی قونسوڵخانە یان پاسەوانى تايبةت یان پاراستنی سەروەت و سامان، ئەوە ستافەکەمان پابەندن بە بەرزترین ستانداردەکان.
ستافی ئۆفیسی سەرەکی سەنتەری ئۆپەراسیۆنەکانی سکوریتی )SOC ئاگاداری پێداویستییەکانی سکوریتی( کارمەندان و سەروەت و سامان و سکوریتی بیناکانتان دەبن. تیمی SOC بەرپرسیارن لە چاودێری کردن و دەستنیشانکردن و وەڵامدانەوەی کێشە و ڕووداوەکانی پەیوەست بە سکوریتی. SOC بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیا و شارازایانی بواری سکوریتی ئاست بەرز لە کاتی دروست کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی ئەو هەڕەشانەی کە ئێستا هەن و بەرگریکردن لە ئەگەری بوونی هەڕ هەرەشەیەک.
تیمی SOC چەندین بەرپرسیارێتییان هەیە کە دەکرێت چەندین ئەرک بەڕێوەبەرن. بە شێوەیەکی گشتی، تیمەکانی SOC ئەرکی بەرپرسیارێتییە بنەڕەتییەکانی ئەمانەی خوارەوە لە خۆ دەگرێت: