كۆمپانياى پڵنگی سوور كومه‌لێك خزمەتگوزاری سکوریتی جياجيا دابين بكات بۆ پاراستن و سەلامەتی شوێنى كاره‌كه‌ت و ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كه‌ت بەشێوەیەکی ئارام، کەوا ئەمانە لەخۆ دەگرێت (پاسه‌وانى تایبەت، ئامێرى ئاگاداركردنه‌وه، كامێره‌كانى CCTV، به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى چه‌كدارانه، كونترولكردنى گه‌يشتن، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى ئاسايش و كونترولكردنى رووداوه تايبه‌ته‌كان …هتد). لە سەرەتای دەستپێکی کارەکەت پشکنینی چۆنیەتی پاراستنی ووردی شوێنی کارەکەت دەکەین بە هاوکاری دەستەی بەریوەبردنی کۆمپانیاکەت بۆ دەستنیشانکردنی هەموو ئەو مەترسیە نهێنیانەی کە دەکرێت ببنە هەرەشە لەسەر شوێنی کارەکەت و دانانی نەخشەی بەرەنگاربونەوەیان.
هه‌موو کارمەندانی کۆمپانیاکەمان باوه‌رپێكراو و ئەزمونی به‌رزيان هه‌يه له هەموو بوارەکانی ئاسايش و پاراستن و سەلامەتی دا بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری بە کوالیتی جیهانی و پیشەگەریانە پێشكه‌شت بكه‌ن بۆ گه‌ره‌نتى سه‌لامه‌تى و ئاسايشى فه‌رمانبه‌ره‌كانت و سه‌روه‌ت و سامانت و شوێنى كاره‌كه‌ت.
هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى شوێنى كار، گه‌رانێکی پیادە ئه‌نجام ده‌درێت بۆ هه‌لسه‌نگاندنى هه‌ر گۆرانكاريه‌ك له كه‌ره‌سته و کەل و پەلەکان يان شوێنى ئوتؤمبێل.
واژووى راده‌ستكردن له كارگێرى شوێنى كار وه‌رده‌گيرێت بۆ دڵنيابوون له راده‌ستكردنى شوێنه‌كه بۆ تيمى پاسەوانانمان.
له چه‌ند كاتێكى جياوازدا، گه‌ران له نێو شوێنه‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئامانجمان يارمه‌تيدانى هاوبەشەکانمانە له جێبه‌جێكردنى باش‌ترين نەخشەی ئاسايشى به‌رده‌ست و چالاك و کەمترین تێچوو.